ژیشک

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  661 بینین
شەڕ بوو، ئەوەندەی نەمابوو
لەو چیایە
ئەو گورگە بۆرە بگیرێ
بەڵام ژیشک فریای کەوت و
هەزاران تیری پشتی خۆی
بە قەرز دایە!