دوو پەیکەر
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
538 بینین
لە برۆنزی سەعاتەکانی ڕۆژگار و
لە ئاسنی شەوی درێژ!
مێژووی پەیکەرتاشی ئێمەیش
هەر لەسەر سەکۆی دوێنێ بوو
بۆ مۆزەخانەی سبەینێ
دوو پەیکەری بۆ داتاشین
یەکەم پەیکەر: ئەحەی کوڕنوو!
دووەم پەیکەر: مەلای خەتێ!
لە کۆڵیندا نەیشێواندن
کوڕنوو وەک خۆی
خەتێ وەک خۆی
باڵا باڵا و، چاو هەر چاو و
لووت هەر لووت و، برۆ، برۆ!
تەنها ئاڵوگۆڕێ نەبێ
پێڵاوەکەی ئەمی کردە سەری ئەو و
مێزەرەکەی
ئەویشی بۆ قاچی ئەمیان
کرد بە پێڵاو!
لە ئاسنی شەوی درێژ!
مێژووی پەیکەرتاشی ئێمەیش
هەر لەسەر سەکۆی دوێنێ بوو
بۆ مۆزەخانەی سبەینێ
دوو پەیکەری بۆ داتاشین
یەکەم پەیکەر: ئەحەی کوڕنوو!
دووەم پەیکەر: مەلای خەتێ!
لە کۆڵیندا نەیشێواندن
کوڕنوو وەک خۆی
خەتێ وەک خۆی
باڵا باڵا و، چاو هەر چاو و
لووت هەر لووت و، برۆ، برۆ!
تەنها ئاڵوگۆڕێ نەبێ
پێڵاوەکەی ئەمی کردە سەری ئەو و
مێزەرەکەی
ئەویشی بۆ قاچی ئەمیان
کرد بە پێڵاو!