حۆریی باخی جینانی یا گوڵی باخی ئیرەم

لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
 1 خولەک  1365 بینین
حۆریی باخی جینانی یا گوڵی باخی ئیرەم؟
ام نُجوم العرشِ؟ أَم شَمس علَي فَوقِ العلَم؟عەرەبی
سەرکەشی ئێڵی گەڵاڵی شۆخی بابان و عیراق
نور ابصارِ العرَب ظلُّ الرُّؤَساء الْعجمعەرەبی
کوژتن و عەفوت لە لای من هەردوویان هەر ڕەحمەتن
لو تُمتْني تَرحمني لو تَعفني عين الكَرَمعەرەبی
ئاخری کوژتت بە هیجران ئاسکەکەی بەرماڵی خۆت
كَم نَديت بالنّداء لا تَقْتُلِ صيد الحرَمعەرەبی
کوژتمت ئەمما لە ئاخردا پەشیمانی دەبەی
يا حبيبي بعد قَتلي لاحصولَ في النَدمعەرەبی
وەک تەبیب ئەر بێی و عیلاجی ئەم برینانە بکەی
أُعطك الرّوح لَئن تَقبلْه في حقِّ القَدمعەرەبی
سەد کە مەحزوون و نەخۆشم نامەکەت گەر بێتە لام
يندفع حزني و ما يبقي من القَلبِ اَلَمعەرەبی
گەر وەکوو عیسا لە پاش مردن بە سەرما ڕابری
تَجمعِ العظم الرَّميم تُحيِني بعد العدمعەرەبی
چونکە نامەی دەردی کوردیناسناوی ئەدەبی قەت نەهاتە ئینتیها
تَمت القرطاس، جف الحبرُ و انشَقَّ القَلَمعەرەبی