یەکەم منداڵ

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  278 بینین
بە شیری مەمکی شاخێکم
لەناو لانکەی پشکۆیەکدا،
وشەیەکم پەروەردە کرد
کە گەورە بوو
لە ئاهەنگی نەورۆزێکدا
لەگەڵ چەکێکی قژ سووردا
یەکیان ناسی
تفەنگ خواستی و
خوێنیشم کردی بە شایی!.