بیرەوەری

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1 بینین
لە بیرم دێ
بۆ یەکەم جار
سەربان و چیغ و کچێک و مانگەشەوێ
شەمامەی خاڵ خاڵی بەهرە و
شیعریان دامێ
بانگی شێوان
پەیژە بردمیە لای سەربان
سەربان بردمیە لای هاوین
هاوین چیغێکی بۆ گێڕاین
چیغیش مانگی تیا دابەزی
مانگیش لەسەر بەستەکەنوێن
چرای چاوی خۆی بۆ داناین
لە چیغی دراوسێشەوە
کچێکی جوان، دەس خەناوی
دوو سێ ناوساجی بۆ هێناین!.