خۆشەویستیت

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  852 بینین
خۆشەویستیت لە «با» ئەچێ
وەختێ بمەوێ داگیرسێم
دێت و ئەمکوژێنێتەوە.
خۆشەویستیت لە «با» ئەچێ
کە دایشگیرسام
دێت و ئەمگەشێنێتەوە.