لە پاسێکدا

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  301 بینین
هێشتا پاسە قژ زەردەکە هەر وەستاوە
یەکە یەکە سەرئەکەون
هەر کورسییەکەی تەنیشتی من
تاقە کورسییە قژ ڕەشەکەی تەنیشتی من
هەتا ئیستە
هەر ئەو چۆڵە.
هێشتا پاسە قژ زەردەکە هەر وەستاوە
سەرئەکەون و ڕوو ناکەنە
تاقە کورسییە قژ ڕەشەکەی تەنیشتی من
وەستاون و نایانەوێ بچنە لای ئەو
بۆنێکم کرد
بۆنی ناخۆشی لێ نایەت
سەرخۆش نییە و
بەردەوامیش بزەیەکی لەسەر لێوە!
هێشتا پاسە قژ زەردەکە هەر وەستاوە
تاکوتەرا سەرئەکەون
ئەوا ئیستا تاقە کورسییە
قژ ڕەشەکەی تەنیشتی من
هەروەکوو خۆم
قژ ڕەشێکی لەسەر دانیشت
پاسەکەیش ڕۆیشت!