نەنکم

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  397 بینین
ئەم درەختانە، هەندێکیان ڕەگەکانیان
درێژ درێژ بوونەتەوە، تیایاندایە
لە عەردەوە دەرپەڕیون و بوون بە ڕێگا و
بوون بە سەکۆ.
نازانم بۆ؟
هەموو جارێ وەختێ هەنگاوی تەماشام
ئەیانگاتێ و بە سەریاندا ئەپەڕنەوە
ئەو ڕەگانە، بۆ؟ نازانم...
دەماری شین و درێژی دەرپەڕیوی
پشتی دەستی، نەنکمم بیر ئەخەنەوە؟
نازانم بۆ؟