پاڵتۆ
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
620 بینین
ئەم پاڵتۆ کۆنە گیرفانی بەر باخەڵی و
ئەم لا و ئەو لای
چەندین ساڵی گرمۆڵە بوو.
چەندین یادی هەڵوەریویان لەناودایە.
هەر کە دەستیان پیا ئەگێڕم
وا هەست ئەکەم
دەستم بەر دەستی خاوەنی پێشووتری
پەنجەم بەر پەنجەی ڕابوردووی تر ئەکەوێ!.
کێ ئەزانێ؟!
دیسان کە من فرۆشتمەوە
کام دەستی تر بەر دەستەکانم ئەکەون؟!
کام پەنجەی تر پەنجەی یادی هەڵوەریوم
لەو گیرفانە کۆنانەدا
ئەدۆزنەوە؟!
ئەم لا و ئەو لای
چەندین ساڵی گرمۆڵە بوو.
چەندین یادی هەڵوەریویان لەناودایە.
هەر کە دەستیان پیا ئەگێڕم
وا هەست ئەکەم
دەستم بەر دەستی خاوەنی پێشووتری
پەنجەم بەر پەنجەی ڕابوردووی تر ئەکەوێ!.
کێ ئەزانێ؟!
دیسان کە من فرۆشتمەوە
کام دەستی تر بەر دەستەکانم ئەکەون؟!
کام پەنجەی تر پەنجەی یادی هەڵوەریوم
لەو گیرفانە کۆنانەدا
ئەدۆزنەوە؟!