ئینجانە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  403 بینین
چاوت، ئاو و
دەستەکانت «با» و، ئەوینت
تۆوی گوڵی هۆنراوەمە.
ئەی کچەکە!
ئەوەی هەمە و بۆم هێناوی و
لەبەر دەمتا ڕامگرتووە:
تاقە ئینجانەکەی «سەر»مە!.