تاقە شایەت

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  285 بینین
دوو جادەی لێکدراو: خاجێکە.
هاڵاوی پەڵەیەک گەرمەخوێن:
تاوانی تازەی نێو شارێکە.
شایەتیش:
هەر تاقە چۆلەکەی هەڵنیشتووی
سەر داری باخێکە.
شایەتێ: کە هەرگیز بانگ ناکرێ
بۆ بەردەم «مەحکەمە»!.