سوار

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  553 بینین
ئەو وەختەی هەرەس کپ بۆوە
بەفر چۆوە
لە دۆڵەکەدا سوارەکە و ئەسپە ڕەشی
نەورۆزی پاریان دۆزیەوە
سوار وەکوو خۆی
قیت دانیشتوو
سمێڵی ڕەش، سەروکڵاو، فەقیانەکەی
دەستی تووکن جڵەو گرتوو
ئەسپ وەک خۆی
یاڵی بژی، کەفەڵی پان، زین، ئاوزەنگی
بەڵام نە ئەو ئەیحیلان و
نە ئەمیشیان هۆبەهۆی بوو!