جەژنێک

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  390 بینین
هەوری لای ئێمە لە هەوری
هیچ ئاسمانێکی تر ناچێ
کە دائەکات و ئەبارێ
لە چوار لاوە ئاوی چاوانی ئەدزرێ.
خاکی ئێمە لە هیچ خاکێکی تر ناچێ
خۆی یەک دڵە و هەموو ڕۆژێ بە چوار خاجدا دائەکوترێ.
دایکی ئێمە لە هیچ دایکێکی تر ناچێ
لەیەک ساتدا سکی ئەو چوار جار ئەسووتێ.
یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێ.
بۆیە ڕۆژێ لە ئاهەنگی
ئەم خوێنەدا
چوار جەژن ئەکەین بە جەژنێ!