نەهێنی
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
614 بینین
«تۆو»ی گوڵێکم خستە ژێر
سانسۆری هەردوو چاومەوە
ویستم لە نهێنیی بوون و
یەکەم سەرهەڵدانی بگەم.
بەجێم نەهێشت
بەڵام شەوێک نازانم چۆن وەنەوزم دا!
کەچی ئەو لەو وەنەوزەدا
نەهێنییەکەی سەریهەڵدا.
سانسۆری هەردوو چاومەوە
ویستم لە نهێنیی بوون و
یەکەم سەرهەڵدانی بگەم.
بەجێم نەهێشت
بەڵام شەوێک نازانم چۆن وەنەوزم دا!
کەچی ئەو لەو وەنەوزەدا
نەهێنییەکەی سەریهەڵدا.