پاییز

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  506 بینین
ئەمڕۆ پاییز باری کرد و ئێرەی جێهێشت
کە چوومە شوێن هەواری چۆڵ
«ئاخ»ێکی لێ بەجێ مابوو!.
ئاخم هێنایە ماڵەوە.
ئەم «ئاخ»ە وەک بەتایبەتی
پاییز بۆ منی دووروو بێ
پڕ بە بەری شیعرێکم بوو!.