شەڕ

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  342 بینین
زریان دوو داری دا بە شەڕ
دارەکان کەوتنە دەسکەنەی قژی یەکتر
دەستیان خستە خوێنی گەڵا و چڵی یەکتر.
تا ئەو وەختەی درەنگانێ
هەتاو هات و بەربەیانێ
هەردووکیانی ئاشت کردەوە.
بەڵام سەد داخ! ئەوەی لەو وەرزەدا تیاچوو
بەری کوژراوی سەر عەردی
هەردووکیان بوو!