پرسە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  331 بینین
بارانێ مرد
هەتا سێ ڕۆژ
زەویی پرسەیەکی گەورەی
لە کێڵگەیەکدا بۆ دانا.
ئەوەی کە لەم پرسەیەدا
لە هەمووان زۆرتر گریا و
هەڵقرچانی لەبەرچاو بوو
باڵندەی باخی گوندێکی ڕاگوێزراو بوو.