لە ئەنگۆرەیەکدا

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  334 بینین
«با» و «ئاو» لەسەر مانگ شەڕیان بوو.
ئەنگۆرەیەک:
لە گۆمێکدا، ئاو بوو بە ئاوێنە بۆ مانگ
مانگ ئەو شەوە خۆی گۆڕیبوو
هات و ویستی لەبەر گۆمدا
ئارایشت کا و قژ داهێنێ
لە پڕێکدا
لە دوورەوە بە گڤەگڤ
«با»ی تووڕە هات
ئاوێنەکەی ورد و خاش کرد!.