ئاوێنە
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
878 بینین
ئەو ئاوێنەیە کە شەهید
قژی لەبەر دائەهێنا
ئەویش گیرا
ئاوێنەی دیل
نەیزانی چۆن خۆی دەرباز کا
ڕۆژێ تاوان لە گوێ چەمێ
ڕیشی تاشی
ئاوێنە سەری هەڵبڕی
«با»یەک ئەهات
یەک دوو چرپەی لەگەڵدا کرد
با خێراتر هەنگاوی نا
تا پاڵێکی بەمەوە نا
ئاوێنە خل بۆوە بۆ چەم
ئاو نەوەستا شەپۆل بردی
بۆ ئەو شوێنەی
چلەی شەهیدیان ئەگێڕا!
قژی لەبەر دائەهێنا
ئەویش گیرا
ئاوێنەی دیل
نەیزانی چۆن خۆی دەرباز کا
ڕۆژێ تاوان لە گوێ چەمێ
ڕیشی تاشی
ئاوێنە سەری هەڵبڕی
«با»یەک ئەهات
یەک دوو چرپەی لەگەڵدا کرد
با خێراتر هەنگاوی نا
تا پاڵێکی بەمەوە نا
ئاوێنە خل بۆوە بۆ چەم
ئاو نەوەستا شەپۆل بردی
بۆ ئەو شوێنەی
چلەی شەهیدیان ئەگێڕا!