بڕیار

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  479 بینین
یەکەم دەرس
چوار ئەفەندی ڕەشتاڵە و دێز
هاتن «سیروان»یان دایە پێش
سیروان بوو بە بەردی بن گۆم
نەهاتەوە
جێگەکەی چۆڵ.
وەرزێکی تر یەکەم دەرس
کە مامۆستا هاتە ژوورێ
تەماشای کرد
پۆل کشومات
کە ئاوڕێکی دایەوە
لەسەر تەختەی ڕەش نوسرابوو:
ئەی مامۆستا
ئێمە ئیتر هەر هەموومان
لە ئیستەوە بووین بە «سیروان».