چریکە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  880 بینین
بەیانیی زوو کە هەتاو هات
لووتکەکانی لە خەو هەستان،
لەو کاتەدا من دەمێک بوو
مەلی شیعرێکی نەنووستووم
لە لووتکەوە هاتبۆوە و
بە بێ وچان
لەسەر بەفری
پەڕە کاغەزی بەردەمم
ئەیچریکان!