خاک

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  941 بینین
دەستم برد بۆ چڵی دارێ
لەتاو ئازار لق داچڵەکی
کە دەستم برد بۆ لقەکە
ناوقەدی دار
کەوتە هاوار
کە باوەشم کرد بە قەددا
خاک لەرییەوە لەژێر پێمدا
بەرد ناڵاندی.
ئەم جارەیان کە دانەویم
خۆڵم هەڵگرت
گشت کوردستان زریکانی.