ئازار

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  969 بینین
ئەی ژنی تەنیا و غەمگینم
ئارامیشت وەکوو قژە خورماییەکەت
درێژ درێژ بکەرەوە
وەک هەر چواریان دڵ و باوەش
بۆ هەژاریش بگرەرەوە
من ئەزانم چ شەوێکە و
دەرگا لەسەر نائومێدی مەکەرەوە
لەگەڵ فرمێسک هەرگیز نەدوێن
دەبا ئازار بەردی ڕق بێ و
ئێوەش ئەو پێنج گوڵە جوانەی
لەسەر تەوقەسەری ئەڕوێن!