لەبەر تەندوورێکدا
لە کتێبی:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
904 بینین
زستان بێ، تۆ
وەکوو زۆپای ژوورەکانمان
هەر سووتاوی.
هاوین بێ، تۆ
وەکوو بیابانی خواروو
پڕووکاوی.
بەم ڕۆژگارە:
تۆ وەک شیشی سوورەوەبووی
ناو کوورەکەی
ئاسنگەری
گەر بچیتە بەر شەماڵێ
وەک ئەو شیشە و بخرێتە ئاوگۆشت و ئێسقان،
چزەکردووی
بە هاڵاوی،
لە سەد لاوە لەشت کانی:
کانیی ئارەق
ئارەقی شین
ئارەقی مۆر
گەرم، گەرم
دەرئەدات و کەچی تۆ هەر
لەبەر دەمی کڵپەکردووی
زمان ئاڵی،
تەندوورێکدا ڕاوەستاوی.
ئەی نانەوای ئەم مەڵبەندە
ئەی هاوڕێی
ڕیش ئارداوی
ئەی برژانگ و تووکی سەر سنگ
هەڵکڕووزاو
وەک باخەکەی:
«دێ»ی ئەو بەری ڕاپێچکراو.
ئەی نانەوای ئەم مەڵبەندە
ئەی هاوڕێی،
پێش هەموومان لە خەو هەستاو!
با بێ نانی
گەرمی قەراغ زیاتر برژاو
با بێ نانی دەسسووتێنەر
جارجار پشکۆ پێوە نووساو
ئەی هاوڕێ!
ئەم کۆمەڵەمان زوو تێر کە
پەلەمانە، ڕاییمان کە
ئەی هاوڕێی ڕیش ئارداوی
ڕێیەکی دوورمان لەبەرە
کێ ئەزانێ جارێکی دی
کاممان دێتەوە بۆ ئێرە؟!
وەکوو زۆپای ژوورەکانمان
هەر سووتاوی.
هاوین بێ، تۆ
وەکوو بیابانی خواروو
پڕووکاوی.
بەم ڕۆژگارە:
تۆ وەک شیشی سوورەوەبووی
ناو کوورەکەی
ئاسنگەری
گەر بچیتە بەر شەماڵێ
وەک ئەو شیشە و بخرێتە ئاوگۆشت و ئێسقان،
چزەکردووی
بە هاڵاوی،
لە سەد لاوە لەشت کانی:
کانیی ئارەق
ئارەقی شین
ئارەقی مۆر
گەرم، گەرم
دەرئەدات و کەچی تۆ هەر
لەبەر دەمی کڵپەکردووی
زمان ئاڵی،
تەندوورێکدا ڕاوەستاوی.
ئەی نانەوای ئەم مەڵبەندە
ئەی هاوڕێی
ڕیش ئارداوی
ئەی برژانگ و تووکی سەر سنگ
هەڵکڕووزاو
وەک باخەکەی:
«دێ»ی ئەو بەری ڕاپێچکراو.
ئەی نانەوای ئەم مەڵبەندە
ئەی هاوڕێی،
پێش هەموومان لە خەو هەستاو!
با بێ نانی
گەرمی قەراغ زیاتر برژاو
با بێ نانی دەسسووتێنەر
جارجار پشکۆ پێوە نووساو
ئەی هاوڕێ!
ئەم کۆمەڵەمان زوو تێر کە
پەلەمانە، ڕاییمان کە
ئەی هاوڕێی ڕیش ئارداوی
ڕێیەکی دوورمان لەبەرە
کێ ئەزانێ جارێکی دی
کاممان دێتەوە بۆ ئێرە؟!