ماڵاوایی
لە کتێبی:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
2 خولەک
1351 بینین
هەورازی کووڕ: پشتی شاخێکی بەعومرە
بۆ پێشمەرگە دانەویوە
ئێوارەیە
ڕێچکە و ڕیزی یەک لەدوای یەک
بەرەو بناری ئەو دیو
دەنگ: هەر پڕمەی
وڵاخێکە و وردەبەرد و زیخی ژێر پێ
بێدەنگ، بێدەنگ
بە سەر پەیژەی دانەبەردا
ئەم کاروانە کڕ و ماتە سەر ئەکەوێ
بە سەر پشتی وڵاخەکەی پێشەنگەوە
تەرمی شەهید
دوو دەستی شۆڕ بەرەو زەوی
- هۆ بنچکی قژ خۆڵاویی
ئەمە زامێکی تازەیە و لێی نەکەوی.
ئێوارەیە.
خۆر وێنەکێشێکە لاواز
دەستی دواتیشک درێژ ئەکا و
بەئاستەمێ
زەردەڕەنگێ
ئەدا لە لوولەی تفەنگ و
یاڵی خوێناویی وڵاخ و
ئینجا ئیتر چاو لێک ئەنێ
- هۆ شەماڵی تۆزێ بزێو!
پەلە مەکە و ئاگات لێ بێ
ئەمە زامێکی تازەیە و
با کاکۆڵ و قژی ڕەشی نەئاڵۆزکێ
ئێوارەیە
وا لووتکە چەتری هەورێکی زۆر بە نزمی
لەسەر سەری خۆی هەڵداوە
- هۆ لووتکەی بەرز!
ئەوا ئیستە ئەگەنە لات
مل هەڵبڕە و بەو هەورە تەنیایە بڵێ
کە گەیشتنە سێبەرەکەی
نمە نمە با ببارێ
مل هەڵبڕە و سووک پێی بڵێ
شەهیدێکیان لەگەڵدایە
ئەڕواتەوە بۆ دێکەی خۆی
لەوێ ئەنوێ
سووک پێی بڵێ
شەهیدێکە زۆر تینوویەتی و ئاوی ئەوێ.
بۆ پێشمەرگە دانەویوە
ئێوارەیە
ڕێچکە و ڕیزی یەک لەدوای یەک
بەرەو بناری ئەو دیو
دەنگ: هەر پڕمەی
وڵاخێکە و وردەبەرد و زیخی ژێر پێ
بێدەنگ، بێدەنگ
بە سەر پەیژەی دانەبەردا
ئەم کاروانە کڕ و ماتە سەر ئەکەوێ
بە سەر پشتی وڵاخەکەی پێشەنگەوە
تەرمی شەهید
دوو دەستی شۆڕ بەرەو زەوی
- هۆ بنچکی قژ خۆڵاویی
ئەمە زامێکی تازەیە و لێی نەکەوی.
ئێوارەیە.
خۆر وێنەکێشێکە لاواز
دەستی دواتیشک درێژ ئەکا و
بەئاستەمێ
زەردەڕەنگێ
ئەدا لە لوولەی تفەنگ و
یاڵی خوێناویی وڵاخ و
ئینجا ئیتر چاو لێک ئەنێ
- هۆ شەماڵی تۆزێ بزێو!
پەلە مەکە و ئاگات لێ بێ
ئەمە زامێکی تازەیە و
با کاکۆڵ و قژی ڕەشی نەئاڵۆزکێ
ئێوارەیە
وا لووتکە چەتری هەورێکی زۆر بە نزمی
لەسەر سەری خۆی هەڵداوە
- هۆ لووتکەی بەرز!
ئەوا ئیستە ئەگەنە لات
مل هەڵبڕە و بەو هەورە تەنیایە بڵێ
کە گەیشتنە سێبەرەکەی
نمە نمە با ببارێ
مل هەڵبڕە و سووک پێی بڵێ
شەهیدێکیان لەگەڵدایە
ئەڕواتەوە بۆ دێکەی خۆی
لەوێ ئەنوێ
سووک پێی بڵێ
شەهیدێکە زۆر تینوویەتی و ئاوی ئەوێ.