دوو دەنکە ترێ
ئیحای ئەم شیعرە لە قسەیەکی بێکەسی شاعیرەوە هاتووە.
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
577 بینین
لە باخچەکەی ماڵی «لاس»دا
گوڵێکی سوورم کردەوە
لە بەردەرگا
«خەزاڵ»م دی
داوای کرد و
دام لە قژی
لە «مەڵکەندی»
مامەیارەی هەژارم دی
خۆم پشکنی
هیچم پێ نەبوو بیدەمێ
لە دوو دەنکە ترێ ڕەشکەی
گەییو زیاتر،
کە بیلبیلەی چاوانم بوون!
گوڵێکی سوورم کردەوە
لە بەردەرگا
«خەزاڵ»م دی
داوای کرد و
دام لە قژی
لە «مەڵکەندی»
مامەیارەی هەژارم دی
خۆم پشکنی
هیچم پێ نەبوو بیدەمێ
لە دوو دەنکە ترێ ڕەشکەی
گەییو زیاتر،
کە بیلبیلەی چاوانم بوون!