برسێتییەکی کۆچەر
لە کتێبی:
            کازیوە
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1163 بینین
        
        
    
                بە دارخورمای بەر ژوورەکەم
وت: کە سەرەنجم بە سەرتا
هەڵئەگەڕێت
ئەڕووشێت و زامدار ئەبێ!
پەلێکی هاتە ژوورەوە:
لەپێشدا یەکەم دارخورماش
وەکوو چنار
بەژن و باڵای سافولووس بوو
بەڵام ڕۆژێ
برسێتییەکی کۆچەریی
گرنجگرنج
کە هێشووی گەییوی بینی
باوەشی بزری پێدا کرد
چووە سەرێ
کە هاتە خوار
هەموو بەژنی دارخورماکەیش
بوو بە پلەی
گرێگرێ!
			
            
        وت: کە سەرەنجم بە سەرتا
هەڵئەگەڕێت
ئەڕووشێت و زامدار ئەبێ!
پەلێکی هاتە ژوورەوە:
لەپێشدا یەکەم دارخورماش
وەکوو چنار
بەژن و باڵای سافولووس بوو
بەڵام ڕۆژێ
برسێتییەکی کۆچەریی
گرنجگرنج
کە هێشووی گەییوی بینی
باوەشی بزری پێدا کرد
چووە سەرێ
کە هاتە خوار
هەموو بەژنی دارخورماکەیش
بوو بە پلەی
گرێگرێ!