هێشوو
لە کتێبی:
            کازیوە
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1280 بینین
        
        
    
                لە ڕەزی
چەند جار سووتاوی لەشی خۆمدا
هێشوویەکی بەجێماوم، هەموو ڕۆژێ
بە سووتانما هەڵئەڕوانم
هەموو ڕۆژێ ئەی کچی جوان!
چاوەڕوانم
بێیت و لە هەڵواسینی
تەنیاییم کەیتەوە
بێیت و بە لێو
دەنک
دەنک
سووک، سووک، سووک
لە غەریبیم بکەیتەوە
لەناو گوڵدانی مەمکتا بموەرێنی
بەڵام ئازاری گوێ سووکم
هەڵنەسێنی
ژانم خەبەر نەکەیتەوە.
ئەی کچی جوان تۆ ئەتوانی ئاوا بێیت و
بمکەیتەوە؟
			
            
        چەند جار سووتاوی لەشی خۆمدا
هێشوویەکی بەجێماوم، هەموو ڕۆژێ
بە سووتانما هەڵئەڕوانم
هەموو ڕۆژێ ئەی کچی جوان!
چاوەڕوانم
بێیت و لە هەڵواسینی
تەنیاییم کەیتەوە
بێیت و بە لێو
دەنک
دەنک
سووک، سووک، سووک
لە غەریبیم بکەیتەوە
لەناو گوڵدانی مەمکتا بموەرێنی
بەڵام ئازاری گوێ سووکم
هەڵنەسێنی
ژانم خەبەر نەکەیتەوە.
ئەی کچی جوان تۆ ئەتوانی ئاوا بێیت و
بمکەیتەوە؟