پەلکە گیا

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  653 بینین
قۆڵ لە قۆڵدا، تەپونمی بارانەکە
بەخەتێکی ئاڵی درشت
لە شەقامی پاییزێکدا
خۆرنشینی ئەنووسیەوە و
بەدەم نووسینەوە ئەیوت:
-پەڵکە گیاکان، هەڵلەرزینیان
سەمایەکە
پێشکەش نیگای دڵدارانی
دنیای ئەکەن
مەڕۆن جارێ
پەڵکە گیاکان ئەیانەوێ بەر لە مردن
گوێیان بنێن
بە گۆپکەی دڵی ئێوەوە و،
ئینجا بمرن!