١٢ و ٢٣

کاتێ زەوی بۆ جووتیار نابێ
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  287 بینین
سپیندارێ
کە سەپانەکەی نەخۆش کەوت
دەستی لە هەڵپەڕکێ بەردا و
کز کز لە ژوورسەریا وەستا
سەپانەکەی چاوی سپی بووی، هەڵبڕی
-ڕەنگە دواجار بێ بتبینم
کە کۆچم کرد «١٢»ت
بیرم ئەکات؟!
-جێت ناهێڵم، لەگەڵتا دێم
سەپانەکە بزەیەکی وەری و گرتی
-بەڵام «٢٣» دڕە
ئەتفڕێنێ!
کە سەپان مرد
سپیندارە غەمگینەکە
بە دزیی «٢٣» و، «٢٣»ی خۆی بڕیوە و
کردی بە سنووقی تەرمی سەپانەکە و
لەگەڵیا چووە گۆڕەوە!