چاویلکە

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  512 بینین
شەو چاوی خامەی کز کردم
خامەم بردە
لای ڕووناکیی چاوەکانت
تەماشای کرد
چاویلکەیەکی بۆ نووسی
کاتێ خامەم چاویلکەکەی
کردە چاوی
وشەی خەم و ژانەکانی
گەورەتر کرد!