ئەسپ

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  909 بینین
ئەسپێک خۆی دا لە گێژەنێ
گێژەن وتی: ئەگەر هات و پەڕیتەوە،
چیت ئەدەنێ؟!
ئەسپ وتی: سوارێک لە پاشکۆی خۆیەوە،
خەمی دارستان هەڵبگرێ و
بەدەم هۆرەی ڕەشەباوە
پێبکەنێ!