شمشاڵ

بۆ ح. زیرەک
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  919 بینین
شمشاڵێک مرد
ئاوازەکانی چوونە سەر مەزارەکەی
کە سەیریان کرد:
لق و پۆپی دارتووەکان
بوونەتە «خاوکەر»ی سەوز و
باڵندەکانیش بە گوڵی
دارئەرخەوان!