ڕاسپاردە

بۆ جوانێکی موکریانی
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  864 بینین
تێ ئەپەڕیم ...
پەلکەگیای زەردی قژی جوانێکی موکریانی
هەڵئەلەرزی و بانگی گەڵایەکی کردم:
ئەڕۆیتەوە؟
توخوا ئەگەر لانەدەیت و
لەبری من
تێر، تێر لەو زنەی
چاوی «هێمن»ە
نەخۆیتەوە!