لاواندنەوەیەک
بۆ «لەتیف حامد»
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
867 بینین
لە کازیوەی
سنگی شاخدا
پۆلە ئاخێ هەڵفڕین و
کونی شمشاڵی شوانێکیان
کردە هێلانە بۆ لاوک
کاتێ لاوک ڕژایە ناو
دارستان و دەربەندەوە
«لەتیفکەس» هات و پڕ بە مشتی نشێوەکان
گریانی چاوی درەختی
لەگەڵما کۆ ئەکردەوە!
سنگی شاخدا
پۆلە ئاخێ هەڵفڕین و
کونی شمشاڵی شوانێکیان
کردە هێلانە بۆ لاوک
کاتێ لاوک ڕژایە ناو
دارستان و دەربەندەوە
«لەتیفکەس» هات و پڕ بە مشتی نشێوەکان
گریانی چاوی درەختی
لەگەڵما کۆ ئەکردەوە!