هەنسک

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  756 بینین
گریانێ بۆی گێڕامەوە:
هەر دەوارێ هەنسکی ئەو
هەڵیداون.
ئیستە بوونە
هۆبە، بۆ ئەو:
نیگا شلوێ و ئاوارانەی
لە دەموچاوی دنیادا
ڕاو نراون!