کۆچ

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  886 بینین
لە کۆچدا بووم
ئاوێکم بینی ئەگریا
لام دا و، وتم:
بۆچی ئەگریت؟!
وتی: ڕووبارێ بووم پێش تۆ
هاتن لێیان شکاندمەوە،
لێیان بڕیم،
بۆیە ئەگریم!