هەڵکورمان

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  724 بینین
وەک باڵندە
کاتێ خەمم خۆی کڕ ئەکا و
لەسەر برژانگی هەڵبەستم
هەڵئەکورمێ
لەو ساتەدا لەناو کۆچی
بێدەنگیدا
گێتییەکم:
زەریا و
ڕەشەبا و
برووسکەم
تێدا ئەنوێ.