ڕاپەڕین
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
1290 بینین
بەرەو ڕووی مەشخەڵانێ چووم
دەموچاوم بوو بە کوانووی
ئەو چیرۆکەی
لە سەرمادا، هەڵئەلەرزی.
بەرەو ڕووی هاژە و شەتاوی
زەریایەک چووم
هەردوو دەستم بوون بە جۆگەی
ئەو تابلۆیەی
لە تینواندا، هەڵئەوەری.
کە بەرەو ڕووی
برسێتیش چووم
دەروونم بوو بە مەیدانی
سووری دنیا و،
ڕەشوڕووتی تیا ڕاپەڕی.
دەموچاوم بوو بە کوانووی
ئەو چیرۆکەی
لە سەرمادا، هەڵئەلەرزی.
بەرەو ڕووی هاژە و شەتاوی
زەریایەک چووم
هەردوو دەستم بوون بە جۆگەی
ئەو تابلۆیەی
لە تینواندا، هەڵئەوەری.
کە بەرەو ڕووی
برسێتیش چووم
دەروونم بوو بە مەیدانی
سووری دنیا و،
ڕەشوڕووتی تیا ڕاپەڕی.