پێوانە

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1085 بینین
مێژوو هات و باڵای خۆی گرت
بە باڵای خەمەکانی تۆ
خەمەکانت یەک دوو قولانج
درێژتر بوون!
کە زەریاش ویستی قوڵاییی
زامی خۆی و تۆ بپێوێ
هاواری کرد و
خەریک بوو
ئەو لەناو تۆدا
بخنکێ!