شای وشە
لە کتێبی:
            کازیوە
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1617 بینین
        
        
    
                ئەگەر «پرشنگ» بکەیتە بەر
من بە سەریا
«مانگ»ی هەیاسە و پشتێنی «شەپۆل»ێکت
بۆ ئەبەستم.
ئەگەر تاجی گوڵئەستێرەی
هەڵبەستێکم بکەیتە سەر
من ئەبمە شای وشەی جوانی و
لەسەر تەختی هەوری بەر پەلکەزێڕینە
ڕائەوەستم!
			
            
        من بە سەریا
«مانگ»ی هەیاسە و پشتێنی «شەپۆل»ێکت
بۆ ئەبەستم.
ئەگەر تاجی گوڵئەستێرەی
هەڵبەستێکم بکەیتە سەر
من ئەبمە شای وشەی جوانی و
لەسەر تەختی هەوری بەر پەلکەزێڕینە
ڕائەوەستم!