کاروانکوژە

بۆ «نەسرین»
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  668 بینین
ئەستێرەیەک چاوی داگرت
شوێنی کەوتم
ئەو هەر ڕۆیشت و منیش ڕۆیشتم
بۆم ڕاوەستا
لەپاڵ
دیواری پەڵەهەورێکدا
بۆم ڕاوەستا
کاتێ دەمم بردە پێشێ، ماچی بکەم
برووسکەیەک هات و پەردەی
نەهێنی لەسەر لابردین
دڵی هەرچی
کاروانکوژەی دڵدارانە
پێی خۆش کردین!