وێنەیەک
لە کتێبی:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
778 بینین
نەک هەر خۆمان
بگرە هەتاکوو سروشتی
ئاوی، شاخی، تا درەختی
ناو نیشتمان
ئێمە چۆنین لەگەڵ یەکا
ئەوانیش وان!
کاتێ بە دەریا و گۆم ئەگەن
تف لە سەرچاوەی خۆ ئەکەن!
درەختەکان
فەرشی سێبەر: بۆ دڕکوداڵ
بۆ چقڵی ناحەز، ڕائەخەن
بنار و یاڵ نزمەکانی
بەردەمی خۆی پڕ خوێن ئەکا.
داسی گردیش: دارستانی
ڕەنجی تەنیشت، دروێن ئەکا.
هەتاویش: سێبەری بچووک ئەسووتێنێ
ئاویش، لە ئاوا خنکاوە!
بگرە هەتاکوو سروشتی
ئاوی، شاخی، تا درەختی
ناو نیشتمان
ئێمە چۆنین لەگەڵ یەکا
ئەوانیش وان!
***
ڕووبارەکانکاتێ بە دەریا و گۆم ئەگەن
تف لە سەرچاوەی خۆ ئەکەن!
درەختەکان
فەرشی سێبەر: بۆ دڕکوداڵ
بۆ چقڵی ناحەز، ڕائەخەن
***
شاخیش: سەری گردەکانیبنار و یاڵ نزمەکانی
بەردەمی خۆی پڕ خوێن ئەکا.
داسی گردیش: دارستانی
ڕەنجی تەنیشت، دروێن ئەکا.
***
هەور ڕقی لە هەتاوەهەتاویش: سێبەری بچووک ئەسووتێنێ
ئاویش، لە ئاوا خنکاوە!