بێکۆتایی

لە کتێبی:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  756 بینین
گوێم گرت لە شاخ
باسی زەریای بۆ ئەکردم.
زەریا، پەخشانی پێدەشتی
خوێندەوە بۆم.
سروشت، داستانی هۆنراوەی
سەر شانۆی ئادەمیزادی پێ نیشان دام!
کاتێکیش گوێم لە زەمین گرت:
باسی «گەردوون»ی بۆ کردم!
نەهێنییەکان: ڕایانژەنیم
وەک مناڵ خەویان لێ خستم!
ئەی سنووری بێکۆتایی
کەی ئەتگەمێ؟