بەغدا

لە کتێبی:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  872 بینین
بەغداشوێن، قفڵێکە داخراو
کلیلەکەی لە گیرفانی
دڵدارێکی ونبوودایە.
بەغدا، نانێکی سووتاوە
لەناو قوڕگی برسییەکاندا، هاوار ئەکات.
بەغدا، بەغدا هەسانێکە بێ چەقۆیە
چەقۆیەکە بێ هەسانە.
گەرداوێکە خەولێکەوتوو
پانکەیەکە، بێ - پەروانە -
***
لە سکی ماسیی دیجلەدا
ماسیی - سیروان - ئەبینمەوە!