مامە خەمە
لە کتێبی:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
1018 بینین
مامە خەمە، قسەی گڕە
کۆڕی پیاوە خەساوەکان، ئەسووتێنێ.
ڕستەکانی، تەورداسە
نێرگەی زمانە لووسەکان، ئەبڕێتەوە!
مامە خەمە، برینێکە
لەسەر چەقۆ دائەنیشێ.
پێخەفێکە:
شەهیدەکان لەسەر سنگی ڕائەکشێن!
مامە خەمە: کتێبێکە،
چاوی شار، ئەخوێنێتەوە
زنجیرێکە، بەندیخانە پێوەند ئەکات
مامە خەمە، ئەجەلێکە:
بەرەو مەترسیی ڕا ئەکات!
کۆڕی پیاوە خەساوەکان، ئەسووتێنێ.
ڕستەکانی، تەورداسە
نێرگەی زمانە لووسەکان، ئەبڕێتەوە!
مامە خەمە، برینێکە
لەسەر چەقۆ دائەنیشێ.
پێخەفێکە:
شەهیدەکان لەسەر سنگی ڕائەکشێن!
مامە خەمە: کتێبێکە،
چاوی شار، ئەخوێنێتەوە
زنجیرێکە، بەندیخانە پێوەند ئەکات
مامە خەمە، ئەجەلێکە:
بەرەو مەترسیی ڕا ئەکات!