گوڵی زستان
لە کتێبی:
کەژاوەی گریان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
1160 بینین
ئەڵێن: بۆ گریان؟ دیاریی ئەمجارەی
گوڵی ژاکاوی ناو ئەم بەهارەی،
دڵ خەفەتبارەی،
هۆنراوەکانتە، هیوامان ئەوێ
وەڕس بووین ئیتر، تاکوو کەی زستان؟!
دەبا ڕووناکیی شەبەقی بەیان،
لە ئاسۆی «وشەی» گیانا دەرکەوێ.
تاکوو کەی گریان؟
ئاوێنەی تەمی بەرچاوت، بسڕە.
وەک کۆرپە، هیوای تاقانەی ژیان
لە باوەش بگرە.
ئەگەر ئەشمری
لەناو بەهاری، ئاواتا بمرە!
وەڕس بووین ئیتر، هیوامان ئەوێ.
وتم: گەلێ جار لەناو گریانا
یاخود لە باخچەی ماتی زستانا
گوڵی زۆر جوانتر لە گوڵی بەهار
ئەڕوێ و ئەپشکوێ.
پێم وتن: زۆر جار
فرمێسکی ئازار
لە پێکەنینی سەر زاری، زیاتر
بزەی ئومێدی تیا دەرئەکەوێ!
گوڵی ژاکاوی ناو ئەم بەهارەی،
دڵ خەفەتبارەی،
هۆنراوەکانتە، هیوامان ئەوێ
وەڕس بووین ئیتر، تاکوو کەی زستان؟!
دەبا ڕووناکیی شەبەقی بەیان،
لە ئاسۆی «وشەی» گیانا دەرکەوێ.
تاکوو کەی گریان؟
ئاوێنەی تەمی بەرچاوت، بسڕە.
وەک کۆرپە، هیوای تاقانەی ژیان
لە باوەش بگرە.
ئەگەر ئەشمری
لەناو بەهاری، ئاواتا بمرە!
وەڕس بووین ئیتر، هیوامان ئەوێ.
وتم: گەلێ جار لەناو گریانا
یاخود لە باخچەی ماتی زستانا
گوڵی زۆر جوانتر لە گوڵی بەهار
ئەڕوێ و ئەپشکوێ.
پێم وتن: زۆر جار
فرمێسکی ئازار
لە پێکەنینی سەر زاری، زیاتر
بزەی ئومێدی تیا دەرئەکەوێ!