شیوەنێ بۆ سمایل خانی شوکاک «سمکۆ»
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
2 خولەک
730 بینین
خوداوەندا بە زایع چوو ئەوەند وەقت و زەمانم بوو
ئەزەل جەور و جەفا و میحنەت ڕەفیقی میهرەبانم بوو
بە نەوعێ بەختی بەدبەختم لە وادی میحنەتا وێڵە
سەراسیمە و پەرێشانم نە ڕۆژ و وەقت و ئانم بوو
چ حاڵی نیم لەم ئەحواڵە بە تەنیا هەر منی مەزڵووم
سەر و سەودای خەیاڵاتی گەلێ لالە ڕووخانم بوو
کە چوو، بەختی مەلیک مەحمود، لەسەر تەختی سلیمانی
ئومێدێکم بە سمکۆکەس بوو، ئەویش مایەی غەمانم بوو
لە وەختێکی کە خۆی ناسی، لە دوشمن بوو بە شێرپەنجە
لەهەر قیسمەی وڵاتمدا حەقیقەت پشتیوانم بوو
لەگژ «ڕۆم» و «عەجەم» هەڵچوو لە ڕووی ئینگلیز و «ڕووس» وەستا
بە حەق ئەو بۆ حەقی میللەت کە ڕۆڵەی بێ وچانم بوو
لە وەختێکی کە دوور کەوتووم لە دیداری جەماڵی یار
سەرم کێوی «دەماوەندشوێن»ە تەم و غەم باری شانم بوو
ئەوە سەرچاوەیی چاوم، لە خوێندا سەددی دەربەندە
کەوا ڕۆیی لە پێش چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو
بە خۆڕایی نییە قومری دەناڵێنێ لە گوڵشەندا
ئەویش مەزڵوومە بێچارە و دەڵێی سەروی ڕەوانم بوو
چریکەی بولبولی مسکین نەما، گوڵشەن تەهی بوو گوڵ
لە وادی حەسرەتا ماوە، دەڵێ: غونچەی گوڵانم بوو
هەتا ڕۆژی قیامەت من دەبێ هەر خاک بەسەردا کەم
بڵێم سەردار و و سالاری جەمیعی کوردەکانم بوو
بەجێ ماوم لە پژدەرشوێندا، ئەنیسم میحنەت و دەردە
زمانە ڕەنگ و ڕووی زەردە، عەدوی وەک ئاسمانم بوو
دەسا حەقمە ئەگەر گوێچکەی فەلەک پڕ کەم لە ئەفغانم
کە ساڵی هیجرەتی «سمکۆ پناهم، تاکە خانمحسێبی ئەبجەد: ١٣٤٩ ساڵی کۆچییە کە سمایل خانی تیا کوژراوە» بوو
بە پوشتی، گەر «ڕەزا» کوشتی، وەلی: «ئەو ڕەنگە ئەو ڕشتی»
ئەمێنێ تا ئەبەد «میرزاناسناوی ئەدەبی» بڵێ: ئەو جاویدانم بوو