بەدبەختی شاعیر و هەجوی «حەسەن دەدە»

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  712 بینین
وەزعی دەوران مەقامی بولعەجەبە
هەرزە گەردیم لە دایەرەی ئەدەبە
گەر تەماشا بکەی؛ لە چەرخی دەنی
کار و باری؛ نە ئەسڵە، نێ نەسەبە
چ بڵێم من لە کردگاری فەلەک
بە دەنی تەبعی ئەو کە مونتەخەبە
یا نسیبم لەگەڵ فریشتەم کرد
تا بزانم لە کوێیە لا مەزەبە
پێی وتم: کۆنە شێتی هەرزە خەیاڵ
چ دەڵێی بەختی تۆیە، ڕۆژی شەبە
کەوکەبی تالعت نحووسە مەگەر
فەلەکت لێ بە کینە و غەزەبە
بە پیانڤۆ لەگەڵ «حەسەن حوسنی»
پەنجە دادەن مەنافیی حەسەبە
«ئەو» سەعاتێکی زیوی بۆ دەرچووە
هەر وەکوو دەوری کۆمی مونقەلەبە
ئەو «دەدە» و «تۆ» یەکی موجەڕەدە و ڕووت
چ دەڵێی: ئەو سیامی لا ڕەجەبە
بەڵکە «ئەو» کە خەنجەری خوراسانی
لە غلافیا هەموو دەمی، دوو لەبە
چونکە سەرچاوەیی فریشتەی «ئەو»
وا لە پاشیا هەتا بدا تەڵەبە
تالعم ناموساعدە چی بکەم
کەر لە بەختی من و قنگی دەدە بە
«خاڵە میرزاناسناوی ئەدەبی»ش هەتا نابێ
داخڵی سلک و مەحرەمی قەسەبە