دڵی من

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 2 خولەک  811 بینین
سەیری کە چ پڕ شۆڕش و ئەفغانە دڵی من
وەک تووڕەیی دڵدارە، پەرێشانە دڵی من
عالەم هەموو مەسروورە لە سەیران و لە سەحرا
جەژنی منە شادیمە کە قوربانە دڵی من
نەورۆزە بەهارە، فەرەح و شادییە عالەم
بەزمی منە قوربانی کەریمانە دڵی من
بولبول بە نەوا هات و دەڵێ: گوڵشەنە جێگەم
بڕوانە لەناو لالە و ڕەیحانە دڵی من
ڕەنجی عەبەسە، هەر کەسێ مایل بە چەمەن بێ
موشتاقی گوڵی عاریزی گەیلانە دڵی من
با خۆم بکوژم هەر وەکو فەرهادکەس، بە تێشە
چەند خۆشە بڵێن: کوشتەیی جانانەی دڵی من
وا مەستە بە بادە و مەیی گوڵڕەنگی ڕوخی دۆست
تا ڕۆژی جەزا ساحیبی عینوانە دڵی من
مەخمووری شەراب و مەیی جام و قەدەحێکە
بەو نەشئە، لەسەر تەختی سڵێمانە دڵی من
پێم خۆشە ئەگەر دڵ وەکوو پەروانە بسووتێ
چونکە لە ئەزەل ئەمرێ بەسووتانە دڵی من
وا خەرمەنی عومرم لە هەناسەی دڵ ئەسووتێ
تێفکرە بناغەی کەچ وێرانە دڵی من
مەجنون چییە؟ بێ باکە لە سەحرا و بیابان
«ئەو» چونکە ئەزەل قیسمەتی کێوانە دڵی من
هەرچەند لە ئەزەل؛ قیسمەتی من جەور و جەفایە
بەو حاڵەوە ئومێدی بە غوفرانە دڵی من
سائیل لە دەری بارەگەهی ئەحمەدە «میرزاناسناوی ئەدەبی»
لەو ساوە شوکر هەر وەکوو سوڵتانە دڵی من